گەیشتنە نایاب، بەڵام بێ کێشە نابن
فرحان جبرائیل
دوای کۆتاییهاتنی گەڕی 15ـی خولی پلە یەکی کوردستان، یانەی قەڵادزێ و یانەی هەڵۆ هاوشانی یەکدی بۆ وەرزی 2025 ـ 2026 بلیتێکی خولی نایابی کوردستانیان بڕی.
لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان یانەی ئارارات و یانەی سەیدسادق بەهۆی کێشەی داراییەوە لە خولەکە کشانەوە.
زۆربەی یانەکانی دیکەش بەهۆی بێموچەیی و نەبوونی یاریگاوە دەناڵێنن، ئەو یانەی کاملن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بۆئەوەی یانەی قەڵادزێی پاڵەوانی خولی پلە یەک و یانەی هەڵۆ دووچاری هەمان کێشە و سەرئێشەی یانەکانی خولی نایابی کوردستان نەبن، دەبێت ژێرخانێکی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆیان بوەستن و وەرزشی کوردستان بە یاریزانی پیشەگەر زەنگین بکەن.
