سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان "هەشتی مارس" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان

‎ڕۆژی شەممە 8ـی مارس/ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان "هەشتی مارس" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.

‎دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

‎"٨ی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە هەموومان ڕێز لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگرین. لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم."

Top