یاسا، تاوانی (ناوزڕاندن و جنێودان)
March 6, 2025
رەنگا و ڕەنگ
یاسادانەری عێراقی حوكمەكانی تاوانی تۆمەتدانەپاڵ یان ناوزڕاندن و جنێودانی ڕێك خستوە پاڵپشت بە مادەكانی ٤٣٣ بۆ ٤٣٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩؛ تاوانی السب (جنێودان یان قسە پێگوتن) جنێودان بە كەسێك بە جۆرێك ڕێز و شكۆمەندیی بشكێنێ، یان پێگەی كەسەكە لەكەدار بكات، یان هەستی بریندار بكات، هەرچەندە ڕووداوێكی دیاریكراوی نەدابێتەپاڵ. هەركەسێ جنێوی بەكەسێكی دیكە دا، سزادەدرێت بەپێی مادەی ٤٣٤ لە یاسای سزادان بە بەندكردن زیاتر نەبێت و بە غەرامەكردن زیاتر نەبێت لە٢٢٥٠٠دینار، یان بە یەكێك لەو دوو سزایە. ئەگەر جنێوەكە لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەوە بوو لەڕۆژنامەدا بڵاو كرایەوە، یان هەر ڕێگەیەكی دیكەی ئاشكرا ئەمە بە بارودۆخی توندكردنی سزا دادەنرێت».
