پاكوخاوێنیی سەرینەكان

پاكوخاوێنیی سەرینەكان

تۆز و خۆڵ و ماددە هەستیارییەكان و تەنانەت دڵۆپەی ئارەقی جەستەش لەسەر سەرین و پشتی كۆدەبنەوە و پەڵە درووست دەكەن. بۆ شوشتنی سەرینەكان بەبێ زیانگەیاندن، لە هەر پێكهاتەیەك بن، دەتوانرێت لە جلشۆرەكەدا بشۆردرێن، لەگەڵ چەند ڕێگەیەك بۆ پارێزگاریكردن لێیان.

• بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی تۆز و خۆڵ، هەمیشە بەرگی پارێزەر بەكار بهێنە.

• هەفتانە جارێك بەرگی سەرینەكەت بگۆڕە، لایەنی كەم مانگانەش جارێك بیشۆ.

• هەرگیز لەسەر سەرین مەخەوە كاتێ كە قژت تەڕە.

•  سەرینەكان لە وشككەرەوەی جلوبەرگدا دابنێ لەسەر خولی هەوا بۆ ماوەی دە خولەك، بۆ یارمەتیدان لە لابردنی تۆز و خۆڵ.

•  هەر جارێك كە بەرگی سەر جێگاكەت دەگۆڕیت، سەرینە ئیسفنجییەكان بە باشی بە گسكی كارەبایی پاك بكەرەوە، بۆ لابردنی خانە مردووەكانی پێست و پەڵەی تۆز و هۆكارە هەستیارییەكانی دیكە كە لەسەری كۆدەبنەوە.

•دوای ئەوەی نوێ دەكرێتەوە ئەگەر سەرین نەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، یان دوای شوشتن نەكشابێت، ئەوا كاتی ئەوە هاتووە بیر لە كڕینی سەرینێكی نوێ بكەیتەوە.

 

Top