لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.
