ئێران دەستی بەسەر کەشتییەكی ئیسرائیلدا گرت

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەكی ئیسرائیلدا گرت

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر کەشتییەکی کۆنتێنەری ئیسرائیلیدا گرتوو لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ە.

ئاژانسی پەخشی ئێران ڕۆژی شەممە 1ی ئازار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتییەکی کۆنتێنەری ئیسرائیلیدا گرتووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا.

بەگوێرەی هەواڵی ئەم ئاژانسە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە نزیک گەرووی هورمزدا دەستیان بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "ئەم کەشتییەکە کە لەژێر ئاڵای پورتوگالدا دەڕۆیشت سەر بە کۆمپانیای  (Zodiac)، كە خاوەنەکەی ئیال ئۆفەرە، كە یەكێكە لە سەرمایەدارانی ئیسرائیلی."

ئیسرائیل تا ئێستا بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب لە هەموو کاتێک ئاڵۆزترە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top