تاڤگەی خوێن

تاڤگەی خوێن

تاڤگەی خوێن دیاردەیەكی سرووشتیی سەیر و سەرنجڕاكێشە لە ئەنتاركتیكا و لە ساڵی 1911دا، ئەم دیاردە سەیرە دۆزرایەوە. لە سەرەتادا، زاناكان پێیان وابوو ڕەنگەسورەكە لە خوێنەوە دێت، بەڵام دواتر دەركەوت كە هۆكارەكەی ئاسنی ئۆكسیدكراوە. لەژێر بەستەڵەكەكەدا دەریاچەیەك هەیە كە تەمەنی دەگاتە نزیكەی دوو ملیۆن ساڵ، سەرەڕای ئەوەی كە پلەی گەرمی ئاوەكە -5 پلەی سەدییە، بەڵام ناتوانێت ببەستێت بەهۆی ڕێژەی زۆری خوێ و كانزاكانی تێیدا. یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین لایەنەكانی ئەم دیاردەیە ئەوەیە كە لە ناو ئەم ئاوەدا جۆرە بەكتریایەكی تایبەت دەژی، كە توانیویەتی خۆی لەگەڵ ئەم ژینگە سەختەدا بگونجێنێت. ئەم بەكتریایانە دەتوانن بەبێ ئۆكسجین بژین و وزە لە ئاسن وەربگرن.

Top