زێلێنسکی دەگاتە لەندەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە شەڕی ئۆکرانیا
سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت کە تیشک دەخاتە سەر شەڕی ئۆکرانیا، گەیشتە لەندەن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە لەندەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە شەڕی ئۆکرانیا کە سبەی لە لەندەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کییر ستارمەر میوانداری دەکات.
زێلێنسکی دوای کۆبوونەوە فەرمییەکانی لە ئەمریکا گەیشتە لەندەن و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش وەک نوێنەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
