له بیره‌وه‌ری دامه‌زراندنی قوتابیان و لاوان، خولێکی (تۆپی پێ) لە ئەمستردام بەڕێوەچوو
له بیره‌وه‌ری دامه‌زراندنی قوتابیان و لاوان، خولێکی (تۆپی پێ) لە ئەمستردام بەڕێوەچوو
عەبدولقەهار هەولێری/ هۆلەندا
ساڵانه له بیره‌وه‌ری دامه‌زراندنی هه‌ردوو رێكخراوی جه‌ماوه‌ری یەکێتی قوتابیان كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، چه‌ندین چاڵاكی هونه‌ری و رۆشنبیری و وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌درێ، بۆ ئه‌مساڵیش له بیره‌وه‌ری 72 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئه‌و دوو رێكخراوه، لەڕۆژی 22-02-2024 لە شاری ئەمستەردام خولێکی وه‌رزشی (تۆپی پێ) بۆ شەش تیپی لاوان و قوتابیان سازدرا.
تیپە بەشداربووەکان بریتیبوون لە ( تیپی لاوانی ساڵەیی کەرکوک، تیپی لاوانی ماڵی کوردی ئا، تیپی لاوانی زاخۆ، تیپی لاوانی ماڵی کوردی با، تیپی لاوانی پێشمەرگە، تیپی لاوانی دهۆک ستی). سه‌رجه‌م یاریه‌كان بە سەرپەرشتی ناوبژیوان خالید لوقمان حەسەن بەڕێوەچوو.
هەروەها بە ئامادەبوونی ژمارەک لە ڕەوەندی کوردی لە کۆتایی یارییەکاندا تیپی زاخۆدوای ئه‌نجامدانی یاریه‌كی به‌هێز، جامی خولەکەی بەدەستهێناو بە پلەی یەکەم جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، هاوكات تیپی ساڵەیی پلەی دووەمی خوله‌كه‌یان بەدەست هێنا .
دواتر بەرپرسی قوتابیان و لاوانی هۆلەندا و بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمستردام، خەڵاتی خولەکەیان بەسەر تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرد.
شایه‌نی وتنه هەموو ساڵێک ڕێکخراوی قوتابیان و لاوانی هۆڵەندا بە ئەنجامدانی ئەم خولە هەڵدەستێت ، ئه‌وه‌ش بە مەبەستی کۆکردنەوە و لێک نزیک کردنەوەی گەنجانی کورد لە وڵاتی هۆلەندا و بەیەکتر ناساندنیان و گۆرینەوەی ڕاو بۆچوونەکانیان.
