یاسا، پلان بۆ تاوان و ئەنجام نەدانی
بەپێی ماددەی ٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی باس لەوەدەكات كە لەكاتی دەستكردن بە جێبەجێكردنی كردەیەك بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك یان كەتنێك بەڵەم ئەگەر وەستێنرا یان بەهۆی چەند هۆكارێك لە دەرەوەی ویستی ئەنجامدەرەكە سەرنەكەوت،هەر كردەوەیەك ئەنجام درابێت بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك یان كەتنێك و لەبەر هۆكارێكی پەیوەست بە بابەتی تاوانەكە یان بەو ئامرازەی كە لە ئەنجامدانی تاوانەكە بەكارهێنراوە جێبەجێكردنی ئەستەم بێت بە دەستپێكردنی ئەنجامدانی تاوان دادەنرێت ئەگەر ئەنجامدەرەكە بە هۆی گومان یان نەزانی باوەڕی وانەبوو بێت كارەكەی بۆ روودانی ئەو دەرنجامە ناگونجێ، تەنها نیزای ئەنجامدانی تاوان و كارەكانی ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە بە دەستپێكردن دانانرێت ئەگەر دەقێكی پێچەوانەی ئەوە لە یاسادا نەبێت. وە بە پێی ماددەی ٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی دەڵێت دەستپێكردنی تاوانەكان و كەتنەكان بەو سزایانە سزا دەدرێت ئەگەر دەقێكی پێچەوانەی ئەوە لە یاسادا نەبێت .
١ ــ بەندكردنی هەتا هەتایی ئەگەر تاوانەكە سزای لە سێدارەدانی بۆ دانرابێت .
٢ــ بەندكردنی بۆ ماوەیەك كە لە ١٥ ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر تاوانەكە سزای بەندكردنی هەتاهەتایی بۆ دانرابێت.
٣ــ بەندكردن بۆ ماوەیەك كە لە نیوەی زیاترین رادەی سزای دیاریكراو بۆ تاوانەكە زیاتر نەبێت ئەگەر سزاكە بەندكردنی كاتی بێت،وە ئەگەر نیوەی زیاترین رادە
(٥) ساڵ یان كەمتر بێت ئەوا سزای بەندكردن نابێت لە ماوەی نیوەی زیاتربێت رادەی سزای دیاریكراو بۆ تاوانەكە زیاتر بێت.
٤ــ بەندكردنی كورت یان بژاردن كە لە نیوەی زیاترین رادەی سزای بەندكردن یان بژاردنی دیاریكراو بۆ تاوانەكە زیات نەبێت ئەگەر تاوانەكە سزای حەپسكردنی كورت یان بژاردنی بۆ دانرابێت.
