بۆق شیر دەپارێزێت

بۆق شیر دەپارێزێت

رەنگە زۆربەمان بێزمان لە بۆق ببێتەوە كە گیاندارێكی پیس و شێوەی ناشیرینە، بەڵام بۆق یەكێكە لە پاكترین گیانداران كە خۆی لە میكرۆب و بەكتیریا دەپارێزێت، لە ڕوسیا، پێش سەرهەڵدانی ساردكەرەوە(سەلاجە)بە دانانی بۆقی قاوەیی زیندوو لەناو سەتڵەكان، خەڵك شیری تازەیان دەپاراست. دواتر زانا ئەلبێرت لێبیدیڤ بۆی دەركەوت كە پێستی بۆقەكان پێكهاتەی دژە میكرۆبی دەردەدەن كە یارمەتیدەر بوون لە ڕێگرتن لە گەشەی بەكتریا لەناو شیردا.

 

Top