پێشینەی ئەزموونی دیمۆکراسی کوردستان، موتووربەکرنی لە پرۆسەی سیاسی عێڕاقی نوێدا..

پێشینەی ئەزموونی دیمۆکراسی کوردستان، موتووربەکرنی لە پرۆسەی سیاسی عێڕاقی نوێدا..

 

 بەشی (١)

لە دوای ڕووخاندنی ڕیژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣-دا ئەمریکاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژی پڕۆژەی دیمۆکراسی ڕۆژئاوای وەک جێگرەوە بۆ سیستمی سیاسی عێڕاقی نوێ ئامادەکردبوو..
هەرچەندە ساڵی ١٩٩٢ ناوەڕۆکی هەمان پڕۆژەی دیمۆکراسی کە کولتووری سیاسی جیهانی ڕۆژئاوایە؛ لە بازنەیەکی بەرفراواندا ئەمریکا بگوازرێتەوە تاوەکو گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی ناسەردەمیانەی دەوڵەتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت؛ ناوەڕۆکی هەمان ئەو پڕۆژە ستراتیژەی ئەمریکا یەکەمینجار موتووربەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرا؛ و سەرکەوتنی گەورەیشی بەدەسهێنا؛ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەر بنەمای دیمۆکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ دەسپێکی پراکتیزەکردنی دیمۆکراسییەت لە باشووری کوردستان دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەرفەتی بۆ ڕەخساو یەکەم هەڵبژاردنی لە ساڵی ١٩٩٢ بەڕێوەچوو.. دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە..
کۆی سەرکردەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەییان تێدانیە چاکسازی لە سیستمی سیاسی و تاک تاکڕەوی حزبی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بکەن.
گەورەترین گۆڕانکاری ناچاری لە هەڕەمی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تەنیا مردن دیکتاتۆرێک لە دەسەڵات دوور دەخاتەوە..؟
لە دەوروبەری عێڕاق و هەرێمەکەی خۆماندا نموونەی نیمچە دیمۆکراسیەتێکی ناکامڵی سانسۆرکراو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی تورکیا و ئێران چوار ٤ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێ..؛ بێ ئەوەی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکان کە خاوەنی زمان و کولتوورو جوگرافیاو مێژووی تایبەت بەخۆیانن ڕێگەیان پێبدرێت ئازادانە بەژدارببن..؛ بێگومان ئەمەش بۆشاییەکی گەورەو کەم و کوورتییە لە کڕۆکی چەمکی دیمۆکراسییەتدا، چونکێ بیرکردنەوەی ئازادو ڕادەربڕینی تاک بنچینەی هەڵبژاردنێکی دروستە؛ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری کوردستان نموونەی دوانەیەکی زیندوون؛؛ کە مافی بەژداری ڕاستەقینەیان لە هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی تورکیا و ئێران پێ نادرێت؟؟ دیارترین سەرئەنجامیش لە هەڵبژاردنەکانی ئەو دوو وڵاتە تاکە گۆڕانکاری تەنیا جێگۆڕکێی دەسەڵاتە لە نێوان دوو حزبی باڵادەستدا ئەوانیش تایبەتن بەنەتەوەی سەردەست تورک لە تورکیا و حەجەم لە ئێران؟؟
بۆیە ئەستەمە فرەیی حزبی و ئازادی سیاسی و ئایینی و مەزهەبی و قووڵکردنەوەی بنەماکانی دیمۆکراسی و قبوڵکردنی نەژادی بەرانبەرو ئازادی ڕۆژنامەگەری و پێکەوە ژیان و جێبەجێکردنی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک خۆیان پراکتیزە بکرێت.

بە پێچەوانەی تەواوی سیستمی سیاسی دەوڵەتانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانی هاوکات سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیشە، لە ڕوانگەی بڕوابوونی تۆکمەی بە ئازادی سیاسی و فرەیی حزبی، و ڕێزگرتن لە مافی بەژداری سەربەخۆی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکانی کوردستان لە هەڵبژاردندا هەیە.. تەنانەت لە نێو پارتەکەی خودی سەرۆکیش، کۆی ناوەندە حزبییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیمۆکراتییانەدا لە ڕێگەی کۆنفرانس و دواتریش کۆنگرەی حزب ئەگەر ڕەوشی وڵات لە حاڵێکی ئاساییدا بێت هەر چوار ساڵ جارێک لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ناوەخۆی حزبەوە گۆڕانکاری و چاکسازی و نوێبوونەوە لە ئۆرگانەکانی حزبدا دەکرێت..؛
تەنها ساڵێک دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، کە دەسپێکی قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی کوردستان دەستیپێکردبوو..
واتە ساڵی ١٩٩٢ لە چوارچێوەی پانتایی بچووکی جوگرافیای هەرێمی کوردستان کە تەنیا دانیشتوانی سێ پارێزگا -هەولێر- دهۆک- سلێمانی- بەژداربوون، سەرۆک بارزانی ڕێگەی نەدا دەسەڵاتی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەسەر ڕای گشتی گەلی کوردو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکاندا درێژە بکێشێت؛ بۆیە پێشنیازی هەڵبژاردنێکی ئازادو دیمۆکراتیانەی خستە بەردەم کۆی لایەنە سیاسییەکانی کورستان..
سەرۆک مەسعود بارزانی لە دوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستان خاوەنی بیرۆکەی هەڵبژاردنێکی ئازادو دیمۆکراتیانەیە لە هەرێمی کوردستان؛ یەکەمین هەڵبژاردنیش بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی و وەدیهێنانی ئامانجی خەباتی دیمۆکراتیانەی سەت ساڵەی قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشی دیمۆکراتخوازی کوردستان و بزاڤی کوردایەتیی..

هەڵبژاردنی سەرکەوتووانەی هەرێم تاقانە پرۆسیسی دیمۆکراسی بوو لە سەر ئاستی کۆی ڕیژێمەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە لە ژێر چاودێری نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچووبێت.. ئەزموونی دیمۆکراسی کورستان بووە جێگەی ڕەزامەندی ئەمریکاو یەکێتی ئەورووپی و نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.. یەکەم تاقیکردنەوەی دیمۆکراسی کوردستان وەک بناخەیەکی ئومێدبەخش بۆ ئایندەی چاوەڕوانکراوی عێڕاقی نوێ متمانەی پێکرا..

تێفکرینی قووڵ و فەلسەفەی هزری سیاسی و ئایندەبینی سەرۆک بارزانی بەدرێژایی نیوسەدە خەباتی سیاسی و چەکداری کۆئەزموونی شۆڕشی شاخ لە قۆناخە جیاوازەکاندا بەرجەستە کردبوو؛ لە دوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستانیش ساڵی ١٩٩١ کە قۆناغی نوێی ڕزگاری نیشتیمانی کوردستان دەستیپێکرد.. توانستگەلی عەقڵی دیمۆکرتخوازانەی کارێزمایی سەرۆک لە گەڵ گۆڕانکاریی ڕەوشە تازەکە هاوکۆکبوون و لە مەیدانەکە زاڵ مایەوە..!
ڕژدبوونی سەرکردایەتی کورد بۆ وەدیهێنانی مافی گەلی کوردستان، لە گۆڕینی عەقڵی دیکتاتۆری و شۆفینیزمی عەرەبی بەدیکردنی لە دیمۆکراسییەت دەرکەوت..؛ کە دروشمی واقیعبینانەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوولی خوێناوی و گوڵانی پێشکەوتووخوازدا بەدیمۆکراسیکردنی عێڕاق بوو.
١٤ ساڵ دوای هەڵبژاردنی کوردستان؛ بەهەمان میکانیزم و چاودێری نێودەوڵەتی پرۆسەی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێڕاقدا پراکتیزەکراو سوودگەلێک لە پێشینەی ئەزموونی دیمۆکراسی هەرێمی کوردستان وەرگیرا..

Top