یانەكەی پاشای گەورە لە قەیرانە و شەڕی مانەوە دەكات

یانەكەی پاشای گەورە لە قەیرانە و شەڕی مانەوە دەكات

یانەكەی پاشای گەورە لە قەیرانە و شەڕی مانەوە دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕواندز هەر چەندە ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی وەكو پێویست نییە، بەڵام هەموو هەولێك دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ‌ لە یارییەكانی داهاتوو ئەنجامەكانی ڕاست بكاتەوە، یانەی ڕواندز لە دەستپێكی خولەكە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە هاتبووە نێو كێبڕكێیەكانی خولەكە، سەرەڕای گۆڕینی دوو ڕاهێنەر بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی تیپەكە بەرەو باشتر ببن، یانەی ڕواندز لە كۆی ئەنجامدانی دە یاری لە خولەكە تەنیا خاوەنی سێ خاڵە و هەشت یاری دۆڕاندوە، كارگێڕیی یانەكە زیاتر لە دە یاریزانی تازەی گواستۆتەوە ریزی یانەكەی بۆ ئەوەی لە یارییەكانی داهاتوو یانەكە بتوانێ‌ ئەنجامی تیپەكە ڕاست بكرێتەوە و تیپەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر و ئەنجامەكانیان باشتر بێت، هەر چی نەبێت ئەم وەرزە بتوانن لە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بمێننەوە، كە ئێستا یانەكە لە دواین پلەكانی پشتەوەی ریزبەندی یانەكان دێت و زیاتر لە شەش یاری ماوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامەكان باشتر بكەن و كێبڕكێ لە سەر مانەوەیان بكەن لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان. كارگێڕیی یانەكەش هەموو هەولێك دەدەن بۆ ئەوەی لەم یارییانەی تیپەكە ماویانە بتوانن پارێزگاری لە ئەنجامی باش بكەن بۆ تیپەكە بتوانن بە هەر نرخێك بێت سەركەوتن بكەنە دیاری هاندەرانیان و لە خولەكە مانەوەی خۆیان مسۆگەر بكەن.

Top