هەمبەرگر بخۆ و خەڵات وەربگرە
February 23, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەم هەمبەرگرە بخۆ و (٣٣٠بات)وەربگرە. چێشتخانەیەك لە بانكۆكی پایتەختی تایلاند، گەورەترین هەمبەرگری لە جیهاندا بە پیازی سوورە كراوەوە و بە گۆشت و مایۆنیز دروست كردووە، كە كێشەكەی شەش كیلۆگرامە. چێشتخانەكە ٣٣٠ بات دەداتە هەر كەسێك ئەم هەمبەرگرە قەبارە گەورەیە بخوات لە ماوەی نۆ خولەكدا. ڕۆژانە زۆرێك لەوانەی دەیانەوێت سەركێشی بكەن ڕوو لەم چێشتخانەیە دەكەن تا ئەو ٣٣٠ بات بە دەست بهێنن، بەڵام زۆرێكیان تووشی شكست دەبن.
