رێگای خێرای ترانس تۆكیۆ
February 16, 2025
رەنگا و ڕەنگ
دروستكردنی پرۆژە ئەندازیارییەكان، هەندێكیان جێگەی تێڕامان و سەرنجی مرۆڤن. یەكێك لەوانە دانانی ڕێگەیەكی كاتی خێرای دەستكردە. پرۆژەكە بە ڕێگەی خێرای «ترانس تۆكیۆ بەی» ناسراوە، چوارەم درێژترین ڕێگەی ژێر دەریاییە لە جیهاندا. درێژیی تونێلەكە ٢٣ كیلۆمەترە و شاری كاوازاكی لە پارێزگای كاناگاوا لەگەڵ كیسارازو لە پارێزگای چیبا بەیەكەوە دەبەستێتەوە. ئەم ڕێگە خێرایەی ناو دەریا لە وڵاتی ژاپۆن دروست كراوە، كاتییە و بۆ ماوەیەكە تا كارەكانی شەقام و ڕێڕەوەكان تەواو دەبن.
