هەولێر خۆی بەهێز دەكات
هەولێر خۆی بەهێز دەكات
یانەی وەرزشی هەولێر بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی لە ئێستادا كەوتنەتە خۆ بۆ بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی بۆ ئەوەی بتوانێ لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكان بتوانێ ئاست و ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی داهاتوو باشتر بێ و خۆی لە خانەكانی پێشەوە نزیك بێتەوە، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەی هەولێر گرێبەستی ژمارەیەك لە یاریزانانی بەتوانای بۆ ریزی یانەكەی ڕاگەیاندوە بە تایبەتی هێنانی رێبین سۆلاقا یاریزانی هێلی بەرگری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی كە هاتنی ئەم یاریزانە سوودی زۆر بە هێلی بەرگری یانەكە دەگەینێ كە ئێستا یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی هێلی بەرگرییە لەسەر ئاستی عێراق، جگە لەم یاریزانە یانەی هەولێر هاتنی هەریەك لە یاریزانان فڕانك سیدریكی كامێرونی و حەیدەر ئەحمەدی یاریزانی هێلی بەرگری واژوو كرد، هاتنی یاریزانی بەرازیلیش هالیسۆن فێرناندێسی بەرازیلی، ئەم یاریزانانە بەهێزی زیاتر دەدەنە یانەكە لە قۆناغی دووەمی خولی بژاردەكان، جگە لە هاتنی ئەم یاریزانانە كارگێڕی یانەكە ڕۆیشتنی هەریەك لە یاریزانان دیدار غازی و دانا كامەرانی ڕاگەیاند كە چوونەتە ریزی یانەی تر، هەولێر ئەم وەرزە لە سەر دەستی سەمیر بابۆی ڕاهێنەر ئاست و ئەنجامی باشە و دەیانەوێ درێژە بەم ئەنجامە باشانە بدەن لە خولەكە.
