یاسا، تەڵاق بەبێ ئاگاداربون و ئامادە بونی ژن
February 11, 2025
رەنگا و ڕەنگ
تەڵاقی غیابی، واتا تەڵاقدانی ژنە لەلایەن مێردەكەیەوە، بە جۆرێك پیاو هەڵدەستێت بە تەڵاقدانی هاوسەرەكەی لە دەرەوەی دادگا، یان لەلای مامۆستای ئاینی بەبێ ئەوەی خێزانەكەی ئاگای لێ بێت، یان حازر بێت لە مەجلیسی تەڵاقەكەدا. ئەمە بۆ پیاوان ڕێگە پێدراوە كە تەڵاقی هاوسەری بدات بە بێ ڕەزامەندی، بەڵام ئەم جۆرە لە تەڵاق بەتەڵاقی ناڕەوا دادەنرێت. ئافرەت زۆرێك لە مافە شەرعی و یاسایەكانی دەكەوێت وەك، مافی ئافرەت لە وەرگرتنی مارەیی پاشەكی، بژێویی ماوەی چاوەڕوانی «نفقة العدة» بۆ ماوەی سێ مانگ. مافی نیشتەجێبون بۆ ماوەی 3 ساڵ، كەلوپەلی هاوسەرگیری و ناو ماڵ، منداڵ و هەروەها بژێوی بۆ منداڵەكان. سەرەڕای كەوتنی هەموو ئەو مافانە لەم جۆرە لە تەڵاقەدا ژن مافی وەرگرتنی قەرەبووی هەیە، لە پای ئەو زەرەرەی كە بەری كەوتوە لەو تەڵاقە.
