پرۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە كوردستان

پرۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە كوردستان

گەنجانی كورد خاوەن بیرۆكە و داهێنانی گەورەن، بەجۆرێك كە ئەگەر كار و داهێنان و پرۆژەكانیان لە وڵاتانی دیكە نمایش بكەن، دەبنە جێی سەرنج و تێڕامان، ئەندازیار «محەمەد شاكر» ئەندازیاری كارەبا لە ئینستیوتی داهێنان لە كوردستان، سەبارەت بە پرۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو ئاشكرای كرد، بەهۆی قەرەباڵغی و بوونی جەنجاڵییەكی زۆر لە شارەكان، ئەو داهێنانەمان هێناوە و كێشەكانمان چارەسەر كردووە و سیستمی باشتر دەكەین و نوێگەری دەكەین، بۆیە بۆ ڕزگار بوون لەم كێشەیە، سیستمێكی گواستنەوەی پێشكەوتوو دەهێنینە كایەوە، ئەویش بە دانانی شەمەندەفەری هەڵواسراوی گشتییە، ئەمەش هاتووچۆ ئاسان دەكات و شوێنیش زۆر داگیر ناكات، بەڵكو هەڵواسراو دەبێت، بەمەش دەتوانین ڕێگەی هاتووچۆكردن زۆر ئاسانتر دەكەین، ئەو سیستمە بە كارەبا كار دەكات و هەڵواسراوە، هەروەها لە خوارەوەشی هاتووچۆی ئاسایی دەبێت، شوێنێكی هێندە زۆر داگیر ناكرێت، ئەو پرۆژەیە دەكرێت سەرەتا لە شوێنی گەشتیاری، دواتریش لە شوێنە قەرەباڵغ و جەنجاڵەكان، بیرۆكەكە هەیە، بەڵام هەندێك كێشەمان هەیە، لەوانە: بوونی ویلی زۆر، كە زۆر جار دەبێتە كێشە و لە كێرڤی خۆی لادەدات، بۆیە ئێمە چاكی دەكەین و بۆ پرۆژەیەكی خۆماڵی».

Top