مێژوو و داهێنانی كاسێت

مێژوو و داهێنانی  كاسێت

ئەندازیاری هۆڵەندی «لو ئۆتێنس» داهێنەری كاسێتە، بەمەش شۆڕشێكی گەورەی لە بواری ناوەڕۆكی دەنگیدا هێنایە ئاراوە، كە یەكەم شریتی دەنگی لە ساڵی ١٩٦٣ی زایینی تۆمار كرد، ئەمەش دوای ئەوە هات كە ئامرازەكانی تۆماركردنی مۆسیقا «قەوان و گرامۆفۆن» بوون، ڕەنگە زیاتر لە 100 ملیار كاسێت دروست كرابێت لە سەرانسەری جیهاندا.

 ئەو كاتەی ئۆتێنس لە بەشی پەرەپێدانی بەرهەمەكانی كۆمپانیای فیلیپسی هۆڵەندی لە ساڵی 1960ی زایینیدا كاری دەكرد، هەوڵیدا ئەم تەكنەلۆژیایە پەرە پێ بدات، لە ٣٠ی ئابی ساڵی ١٩٦٣ ئۆتێنس كە ئەو كاتە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو، لە پێشانگای بەرلین بۆ ئەلیكترۆنیاتی ڕادیۆیی گەیشتە ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای فیلیپس و سۆنی، بۆ دەستەبەركردنی مافە فیكرییەكانی، هەروەها لە ماوەی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا بەشداریی كردووە لە پەرەپێدانی كۆمپاكت دیسك، یان ئەوەی بە «سی دی» ناسراوە.

Top