یانەی سۆران خۆی نوێ كردەوە

یانەی سۆران خۆی نوێ كردەوە

یانەی سۆران خۆی نوێ كردەوە
هەر چەندە ئەم وەرزەئاستی یانەی وەرزشی سۆران وەكو پێویست نەبووە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە كۆی ئەنجامدانی هەشت یاری لە خولەكەش تەنها خاوەنی 12 خاڵە لە خولی پلە یەكەكان، یانەكە لە كۆی هەشت یاری دوو یار بردۆتەوە و شەش یاریش یەكسان بووە، ئەم ئەنجامەش وای كرد ستافی ڕاهێنەرانی پێشوو دەست لە مەشقی یانەكە بكێشنەوە و لە شوێنی ئەوانیش كارگێڕیی یانەی سۆران ستافێكی تازەی ڕاهێنەری كە پێكهاتووە لە هەریەك لە زانا ڕەزانی وەكو ڕاهێنەر وسەنگەر مستەفا وەكو یاریدەری راهێنەری لە شوێنی ستافی ڕاهێنەرانی پێشوو دەست بەكاربوون، لە ئێستادا یانەكە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ دەستپێكردنەوەی خولی پلە یەكەكان بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن و ئەم وەرزەش خۆیان بگەینە ریزی یانە نایابەكان، كارگێڕیی یانەكە چەند یاریزانێكی هێناوەتە ریزی یانەكەی بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی تیپەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر، هەر چەندە یانەكان لەم وەرزە كێبڕكێ دەكەن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی خولەكە و سۆرانیش چاوی لەوەیە جارێكی تر بگەرێتەوە ریزی یانە گەورەكانی كوردستان.

Top