زاخۆ بەردەوامە لە گواستنەوەی ئەستێرەكان
زاخۆ بەردەوامە لە گواستنەوەی ئەستێرەكان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆ بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی هەر چەندە ئەم وەرزە لە ئاستێكی باشدایە و دەیەوێت هەنگاو بۆ بوون بە پاڵەوان بوون بنێت، بەڵام كارگێڕیی یانەكە دەستی كراوەیە لە گواستنەوەی یاریزانانی ئەستێرە، تەلال بەلوشی ڕاهێنەریش چاوی لەوەیە ئەم وەرزە بتوانێ ئەنجامی گەورە لە سەر دەستی ئەم ئەستێرانە بەدەست بهێنێت. كارگێڕیی یانەی زاخۆ هەریەك لە یاریزانان ئەحمەد یاسین یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی و ژیلوان حەمەدی یاریزانی كوردی خولی پیشەگەڕەكان لە ئەوروپا گواستەوە ریزی یانەكەی، زاخۆییەكان ئەم وەرزە دەیانەوێ بە هەر نرخێك بێت ببنە پاڵەوانی عێراق و بتوانن وەكو یانەیەكی كوردستان و نوێنەری كوردستان و عێراق بەشداری جامی یانەكانی ئاسیا بكەن، بلوشی ڕاهێنەری قەتەری یانەی زاخۆ ئەم وەرزە دەیەوێت پێكهاتەیەكی بەهێز لە یانەی زاخۆ كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ شەڕی سەرجەم یانەكانی تری عێراقی بكات، هەر چەندە زاخۆ لە ریزبەندی یانەكان لە پلەی سێیەم دێت و دەیەوێت هەنگاو بە هەنگاو خۆی لە ریزەكانی پێشەوە نزیك بكاتەوە و یانەی زاخۆ لە ئاسمانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكە بێت.
