هەنگاوەكانی بەكارهێنانی ماكیاجی چاوی گۆشتن

هەنگاوەكانی بەكارهێنانی ماكیاجی چاوی گۆشتن

چاوە گۆشتنەكان پێویستیان بە هەندێك شارەزایی و هەنگاوی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی ماكیاژێكی نموونەیی بەدەستبهێنیت و، لە هەمان كاتدا چاو فراوانتر و گەورەتر دەربكەوێت.

١- سێبەری چاو بە ڕەنگی تۆخی مات لە بەشی ناوەوەی پێڵووی چاودا بڵاو بكەرەوە، دواتر بە فڵچە تێكەڵی بكە بۆ دیاریكردنی چاو.

٢- بە بەكارهێنانی فڵچەیەكی تەخت، سێبەری چاو بە ڕەنگی كاڵ و بریقەدار لە بەشی سەرەوەی پێڵوی چاودا بڵاو بكەرەوە.

٣- پاشان سێبەری چاو بە ڕەنگێكی كاڵتر لە گۆشەی ناوەوەی چاودا بڵاو بكەرەوە.

٤- بە بەكارهێنانی فڵچەیەكی نەرم و خاوێن، سێبەری چاوەكان بە نەرمی بۆ بەشی سەرەوە تێكەڵ بكە، و هیچ چینێكی لۆچبوو یان گرێی تێدا مەهێڵەرەوە.

٥- ئایلاینەری ڕەشی شل و دژە ئاو هەڵبژێرە و هێڵێكی تەنك لە گۆشەی دەرەوەی چاو بەرەو سەرەوە بكێشە.

٦- سێبەری چاو بە ڕەنگێكی تۆختر لە ژێر چاودا دابنێ بۆ دروستكردنی كاریگەرییەكی دووكەڵاویی سەرنجڕاكێش، بە بەكارهێنانی فڵچەیەكی تەخت.

٧- چەند چینێك ماسكارا  لە برژانگت بدە، و چڕی بكە بۆ دەرخستنی جوانیی چاو.

ئامادەكردن: شیلان عەلی

Top