لە هێرشێکدا لە ژاپۆن کەسێک کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون
سەرچاوە ژاپۆنییەکان باس لە دەستگیرکردنی پیاوێک دەکەن کە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر خەڵک.
بەپێی ڕاپۆرتی کیۆدۆ، ڕۆژی یەکشەممە پۆلیسی ژاپۆن پیاوێکی تەمەن 46 ساڵەی دەستگیرکردووە لە شاری ناگانۆی ناوەڕاستی ژاپۆن کە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر خەڵک و بوەتە هۆی کوژرانی پیاوێک و برینداربوونی دووانی دیکە.
یوسوکی یاگوچی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە كە ٣ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شوێنی تاوانەکەوە دوورە. ئەو کاتێک دەستگیرکرا كە ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر کەسێکی دیكە.
پۆلیس ڤیدیۆی کامێرای چاودێری بەکارهێنا بۆ دۆزینەوەی گومانلێکراوەکە کە لەوانەیە بە پێ لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەهۆی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک لە ژاپۆن، هێرشی چەکداری لەم وڵاتە دەگمەنە بەڵام هێرشی چەقۆ لە ژاپۆن باوە زۆر هۆکار لەوانە چڕی کارکردن و ماندوێتی، خەمۆکی و کێشە گەورەکانی دەروونی هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم هێرشانە.
گوڵان: سەردار خەلیل
