گورگی هــەنگ و پەپوولە
گوورگی ئیپیوپیا، كاری گواستنەوەی تۆوی ڕووەكەكان ئەنجام دەدات، ئەمە یەكەمجارە سەرنجی ئاژەڵێكی گۆشتخۆر بدرێت كە كاری گواستنەوەی تۆوی ڕووەكەكان ئەنجام بدات. زۆر بە سەرسامییەوە، سەرنجدراوە ئەم جۆرە گوورگە، كە بە Canis simensis ناسراوە و تەنیا 500 دانەیان ماوەتەوە لە ناوچە بەرزەكانی ئیپیوپیا، شیلەی گووڵی Kniphofia foliosa دەخۆن. بەو كارەشیان، لمۆزیان دەخەنە ناو گوڵەكەوە و لە ئەنجامدا تۆوی گوڵەكە پێوەی دەنوسێت و پاشان دەیگوازنەوە بۆ ڕووەكێكی دی، لەوێوە كاری پیتاندن ئەنجام دەدرێ. سەرنجدرا هەر یەك لەم گورگانە، سەردانی نزیكەی 30 گوڵ دەكات لە ڕۆژێكدا، لە هەمووشی گرنگتر دەركەوت بە شێوەیەكی بەردەوام ئەو كارە دەكەن و هەڵسوكەوتێكی ڕێكەوت نییە، شایەنی ئاماژەپێدانە شیلەی گوڵی ئەم ڕووەكە (Kniphofia foliosa)، زۆر گرنگە بۆ خەڵكانی ئەو ناوچەیە و وەك شەكر بەكاری دەهێنن بۆ شیرنكردنی قاوە و كولێرە. ئەمە دیاردەیەكی زۆر سەرنجراكێشەرە و بۆ یەكەمجارە سەرنجی ئاژەڵێكی گۆشتخۆر بدرێت كە كاری گواستنەوەی تۆوی ڕووەكەكان ئەنجام بدات.
