وەرزش و ڕاكردن لە كەشوهەوای پاركدا

وەرزش و ڕاكردن  لە كەشوهەوای پاركدا

وەرزشكردن لە پاركەكان بووەتە ترێند، جگە لەوەی بۆ وەرزشكردن خەڵك و وەرزشوانان ڕوو لە پاركەكان دەكەن، هەروەها بووەتە نەریتێكی ڕۆشنبیری و چالاكییەكی ڕۆژانەی خەڵك، ترێندێكی پێشكەوتوو و ئاست بەرز، بۆیە ڕۆژانە و شەوانە جەماوەرێكی زۆر ڕوو لە شوێنی ڕاكردن و وەرزشكرنی ناو پاركی سامی عەبدوڵرەحمان دەكەن، كە درێژییەكەی1350 مەترە، بریتییە لە سێ ڕێ و یەك شوێنی ڕاهێنان، هەروەها یاریی تێنس و هەموو چالاكییەكان بە خۆڕاییە، یاریكردن لە ژینگەی كراو یان لە دەرەوەی ماڵ، جۆرێكە لە وەرزش كە دەبێتە هۆی سەلامەتی و پەروەردەكردنی جەستەیی، منداڵان بە شێوەیەكی سەیر حەزیان لە یاریكردنە لە ژینگەی كراوەدا، ئەم جۆرەی یاریكردن هەلی ئەوە بە مرۆڤ دەدات كە كارامەییەكانی خۆی بدۆزێتەوە، هاوسەنگی و گەشەی ماسوولكەیی بەدەست بهێنن و بڕوابەخۆبوونی زیاتر بێت، هاوكات توانای خۆگونجاندنی منداڵیش بەرەوپێش دەبات لەگەڵ ژینگەی نوێدا و كارامەییەكانی جووڵەی مرۆڤ باشتر دەكات، هەروەها پەیوەستە بە كارامەییە جەستەییەكانەو. مرۆڤ زۆر پێویستی بە چالاكییە فیزیاییەكان هەیە و پێویستی بە دەرفەتە تا ماسوولكەكانی بەكار بهێنێت بۆ ڕاكردن، بازدان، یاریی سكێت، پاسكیل سواری و..هتد و، سوودیش لە هەوای پاك و تیشكی خۆر وەربگرن، سوودەكانی وەرزشكردن لە پارك، بریتیین لە بەهێزكردنی ڕۆحییەت، پڕۆسەی ناساندن و ناسینەوەی شتەكان باشتر دەكات، هانی دۆزینەوە و داهێنان دەدات، یارمەتی گەشەی كارامەییە جووڵەییەكان دەدات، كەمیی جووڵە و سستی و زۆرێك لە كێشە تەندروستییەكانیان كەم دەكاتەوە.

Top