كاتژمێری شینی ئاسمانی دیزاینەكان ڕازاوەتر دەكەن
ئاسمان سەرچاوەیەكی زیندوو و ئیلهامبەخشە بۆ خۆشەویستانی هونەر و جوانی، زۆرجار دیزاینەران ئیلهام لە ڕەنگە ئەفسوناوییەكەی ئاسمان وەردەگرن، بۆ پێشكەشكردنی ئەو بەرهەمانەی كە مرۆڤ كەمەندكێش دەكەن
یەكێك لە ڕەنگە جوانەكانی ئاسمان شینی ئاسمانییە، كە لە ڕۆژە درەوشاوەكانی هاویندا سەرنجمان ڕادەكێشێت و یەكێكە لەو ڕەنگانەی لە تەماشاكردنی تێر نابین، هەمیشە ئەو دیزاینانە سەرنجمان ڕادەكێشن كە بە شێوەیەكی ڕەسەن و زیندوو خانمانی مۆدێرن بەدوای درەوشاوەیی و جیاوازییەكەیدا دەگەڕێن. كاتژمێر بە هێڵە چەماوە و سادەكانیەوە لە هونەری كاتژمێرسازیدا بە شاكارێكی ژنانە دادەنرێت.
ئێمەش ئەم كاتژمێرەمان بۆ ئێوە هەڵبژارد، كە بە ڕەنگی شینی ئاسمانیی نەرم و بە چوارچێوەیەكی گەورەی بازنەیی لە زێڕی پەمەیی و پۆڵای دژە ژەنگ، سەرنجی ڕاكێشاین، كاتژمێرێك ناوەوەی بە ڕەنگی شینی فەیروزەیی ڕازاوەتەوە، لە ناوەوەیدا سێ دەنكۆڵە ئەڵماس بە كێشی 0.25 قیرات بۆ زیادكردنی لوكس و سەرنجڕاكێشییەكەی سەما دەكەن.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی
