چۆن پانتۆڵی جینزی گونجاو هەڵدەبژێریت

چۆن پانتۆڵی جینزی گونجاو هەڵدەبژێریت

جینز یەكێكە لەو پۆشاكانەی كە هەمیشە جوانی بە جەستەی خانمان دەبەخشێت، شێوەیەكی چوستی هەیە و جەستە بە توندوتۆڵی دەردەخات، هاوكات یەكێكە لەو پۆشاكانەشی كە بەردەوام گرنگیی پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی پانتۆڵێكی جینزت هەبێ، پێویستە تێبینی جەستەی خۆت بكەیت، چونكە هەڵە هەڵبژاردنی جینز شێوەت ناشایستە دەكات، هەربۆیە پێویستە جینزێك هەڵبژێریت ڕێك و ناوازەت بكات.

بۆ ئەوانەی كە ناو قەدیان باریكە، دەتوانن ئەو جۆرە هەڵبژێرن كە لە سەرەوە گەورە دەردەكەوێ و لە خوارەوەش تەسك دەبێتەوە، ئەمەش وا دەكات كە یەكسانی لە شێوەی خوارەوەی جەستەی خانماندا بەدی بكرێت. بۆ ئەوانەی لە باڵایاندا زیاتر قاچیان درێژە، دەتوانن پاتۆڵێك هەڵبژێرن كە لەسەرەوەی پێ جینزەكە دەچەمێندرێتەوە، كە شێوەیەكی دروست بە باڵایان دەدات و درێژیی قاچ ون دەكات. ئەوانەشی لاوازن، دەتوانن ئەو جۆرە بپۆشن كە ڕەنگێكی تۆخیان هەیە، وەك ڕەش و قاوەیی، تاوەكو شێوەی ڕان و قاچیان ون بكات، بەمەش جوانییەكی شایستە بە جەستەیان دەبەخشێت.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top