بۆنی ڤانێلا بۆ پاییز
September 23, 2024
رەنگا و ڕەنگ
هاتنی پاییز كاتێكی گونجاوە بۆ وەرگرتنی بۆنەكانی خانمان بەو بۆنە گەرم و ئاسوودەبەخشانەی كە كۆمەڵێك براندی بۆنی لوكس لەم وەرزەدا دەیخەنە ڕوو، لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٤، جیهانی بۆنەكان كۆمەڵێك بۆن پێشكەش دەكەن كە تیشك دەخاتە سەر ڤانێلا بە هەموو شكۆمەندییە لوكسەكەیەوە.
ئەگەر هەواداری ڤانێلا بیت، ئەم بۆنە بۆ تۆیە. وەشانێكی پێگەیشتووتر و پاڵاوتەترە لە بۆنی ئەو شیرینی و شەكرۆكانەی كە لە منداڵیدا چێژت لێ وەرگرتووە.
ئەم بۆنە نوێیانە بەجۆرێكن كە سەرەتا كەمێك توند و قورسن، بەڵام بە تەواوی هاوسەنگ دەبن لەگەڵ بۆنی ناوازەی میسك و عەنبەر، دوای چەند كاتژمێرێك لە بڵاو بوونەوەی، بۆنی بەهێزی ڤانێلا كەمێك سووكتر دەبێت و لە ئەنجامدا بۆنێكی سەرنجڕاكێش و ناوازەت دەست دەكەوێت كە دەوروبەت سەرسام دەكات.
