گەشتیارانی جیهان سەرسامن بە كوردستان

گەشتیارانی جیهان سەرسامن بە كوردستان

جوانی و سەنگینی و قەشەنگیی شاری هەولێر، وای كردووە نەوەك گەشتیارانی وڵاتانی دەوروبەر، بەڵكو گەشتیاران لە كیشوەرەكانی دیكەی جیهانیش سەردانی ئەو شارە دڵگیرە بكەن، كە مێژووی بۆ زیاتر لە 6000 ساڵ دەگەڕێتەوە، یەكێك لەوانە ئەستێرەی پلاتفۆرمەكان (لوك دامانت)، لە گەشتێكی بۆ هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر، لە یەكێك لە ڤیدیۆكانی هێندە بە جۆش و خرۆشەوە باسی قەڵای هەولێر و شارەكە دەكات، لوك تەمەنی 27 ساڵە و خەڵكی وڵاتی ئوستڕاڵیایە، تا ئێستا زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان گەڕاوە بۆ كاری گەشتیاری و وێنەگرتنی شوێنە جوان و دڵڕفێنەكانی ئەو شوێنانەی گەشتی بۆ دەكات، لوك دەربارەی هەولێر دەڵێ: شارێكی خۆش و خەڵكێكی سادە و مرۆڤ دۆستن، كاتێك سەردانم كرد ئەوەی پێی دەگەیشتم بەخێرهاتنی دەكردم و دەبوون بە رێبەری گەشتیاری بۆم، دەربارەی قەڵای هەولێریش دەڵێ: پێوییستە ئەو قەڵایە بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری لە ئاستێكی بەرز، تا گەشتیاران و خەڵكی جیهان دەربارەی ئەو قەڵا دێرینە شارەزا و ئاشنا بن، جگە لە لوك، گەشتیاران و میوانانی دیكەی بیانی وەك: مەنسورا، هەروەها گرووپی (We Are Adventure Riders)، (mywindowseat)، Frugal Travellers،  لەبەردەم قەڵا و شوێنە دێرین و جوانەكانی هەولێر وێنە و ڤیدیۆ بۆ پلاتفۆرمەكان و یادگاری خۆیانەوە دەگرن، هەروەها گەشتەكانیان تەنیا بۆ هەولێر نییە، بەڵكو دوای پایتەخت سەردانی شار و شارۆچكەكانی دیكە دەكەن. 

 

Top