خێرایی فرۆكەی كۆنكۆرد
ئەمە فڕۆكەی كۆنكۆردە بە ئاسمانەوە كە بەخێرایی (2172) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەفڕێت، وێنەكە لە مانگی نیسانی ساڵی (1985) لەلایەن ئەدریان مێریدیس لە فڕۆكەی جەنگی جۆری (تۆڕنادۆ) گیراوە، كە ماوەی چوار خولەك یاوەری فڕۆكەكەی كردووە. فڕۆكەی كۆنكۆرد لەلایەن هێڵی ئاسمانی فەرەنسی و بەریتانی و سەنگافورە بەكارهاتووە، بە یەكێك لە سەلامەتترین فڕۆكەكان لە جیهاندا دەستنیشانكرابوو، لە ماوەی (25) ساڵدا تووشی هیچ ڕووداوێك نەهاتبوو، تا مانگی تەممووزی ساڵی (2000) دوای چەند خولەكێك لە فڕینی لە فڕۆكەخانەی شارل دیگۆل، لە باڵی چەپی فڕۆكەكە ئاگر كەوتەوە و دواتر كەوتە خوارەوە، كە بەهۆیەوە (113) كەس گیانیان لەدەستدا و دواتر دەركەوت هۆكاری گڕگرتنەكە، پارچەیەك ئاسن بووە كە لەكاتی رۆیشتنی فڕۆكەكە بەر تایەكەی كەوتووە و دواتر بەر تانكی سووتەمەنی فڕۆكەكە كەوتووە و ئەو ڕووداوەی لێكەوتەوە.
