بارزان شێرزاد باشوری عێراقی هەڵبژارد

بارزان شێرزاد باشوری عێراقی هەڵبژارد

بارزان شێرزاد باشوری عێراقی هەڵبژارد
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی وەرزشی هەولێر مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی لە سەر دەستی سەمیر بابۆی ڕاهێنەری كوڕی یانەكە مسۆگەر كرد، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكە ریزی یانەی هەولێریان جێهێشتووە بەهۆی نوێی نەكردنەوەی گرێبەستەكانیان، بارزان شێرزاد كە ماوەیەكی زۆر خزمەتی یانەكەی كردبوو ئەمساڵیش لەگەڵ یاریزانانی یانەكەی توانیان پلێتی مانەوە لە خولی پیشەگەران بهێلنەوە، بەڵام بەهۆی پێنەدانی هەلی مانەوەیان لە یانەكە بارزان شێرزاد ریزی یانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەیەكی باشوری عێراق كرد لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، یانەی ناسرییە ژمارەیەكی زۆری یاریزانی كوردی گواستۆتەوە یاریزانی ناوبراویش یەكێك لە یاریزانەكانە، لە بارەی چوونی بۆ یانەی ناسرییەش بارزان شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەوەی ڕاستی بێت ئۆفەری زۆرم بۆهاتوو بوو لە یانەكانی تری عێراقی هەتا لە خولی ئەستێرەكانیش عێراقیش، بەڵام بۆیە یانەی ناسرییەم هەڵبژارد یانەكە ئامانجی سەركەوتنی هەیە بۆ خولی پیشەگەرانی عێراقی، هەروەها كۆمەلێك یاریزانی كوردی كوردستان لە ریزی یانەكە یاری دەكەن ئەمساڵ گرێبەستیان كردووە، هەبوونی ئەم یاریزانانەش بۆمن مایەی دڵخۆشییە كە لەگەڵمان یاری دەكەن، جگە لەوەش یانەكە گرێبەستێكی زۆر باشی پێداوم بۆیە هەموو هەولێك دەدەم ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەم.
كارزان كانەبی

Top