چێشتخانەی ناو دەمی نەهەنگ
August 26, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ماسیی ڕێمۆرا، یەكێكە لەو ماسییە ژیرانەی كە دەتوانن بە ئاسانی خواردن لە دەمی نەهەنگەكانەوە بەدەست بهێنن، دوای ئەوەی دەزانن نەهەنگەكان خواردن دەخۆن، ئەوانیش دەچنە ناو دەمیان و لەوێ دەمێننەوە، ئەمە وێنەی نێو دەمی نەهەنگێكە كە كۆمەڵێك ماسیی ڕێمۆرای لە دەمی خۆیدا هەڵگرتووە، دوای ئەوەی نەهەنگەكان ژەمێكیان دەست دەكەوێت، ئەو خواردنەی كە دەمێنێتەوە و لە دەمیاندا گیر دەخوات، لێرەدا ماسی ڕیمۆرا دێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو دەمی نەهەنگەكەوە و لە هەر پاشماوەیەكی خۆراكی گیربوو پاكی دەكاتەوە، ئەوەی سەیرە نەهەنگەكان زۆر ئارام دەمێننەوە و هەموو جارێك ڕێگەیان پێدەدەن بە سەلامەتی بچنە ژوورەوە و دەربچن!
