ترسناكترین كتێب
كتێبی (عەزیف) یان (نەكرنۆمیكۆن) بە ترسانكترین كتێب دادەنرێت بەهۆی ئەوەی بەرگی دەرەوەی لە پێستی مردووەكان دروست كراوە و 900 لاپەڕەی تەلیسمی نامۆی تێدایە، كە نووسەرەكانیان ئیدیعای زمانی جنۆكەیان كردووە، جگە لە بوونی وێنەی ترسناك كە دەگوترێت كە لە جن جادوو دەكرێن، هەروەها شێوازی ئامادەكردنی مردووەكان بە جادووگەری سیحراوی لەخۆدەگرێت. سەیر لەوەدایە كە كتێبی ئەلعەزیف بەستراوەتەوە بە كتێبی شەمس المەعاریفەوە لەلایەن نووسەر (ئەحمەد البونی) كە كتێبەكەی بە ئەستێرەناسی و سیحر ناسرابوو، بۆیە بەستوویانەتەوە بە كتێبی شەمس المەعاریفەوە، چونكە چەند جادوویەكی لەخۆگرتووە هاوشێوەی ئەوە، بۆیە زۆرێك بانگەشەی ئەوە دەكەن كە شەمس المەعاریف ئەلعەزیفە، بەڵام ئەمە ڕەت كرایەوە. نهێنییەكانی كتێبی ئەلعەزیف هێشتا هەموو كەس ناتوانێ بیخوێنێتەوە چونكە كار لە مێشك و دەروون بیر و ڕای مرۆڤ دەكات، بەڵام هەندێك كەس دەیخوێنەوەو كاری پێ دەكەن.
