كۆسرەت بایز چەندین گرێبەستی پێشكەش كراوە

كۆسرەت بایز چەندین گرێبەستی پێشكەش كراوە

كۆسرەت بایز چەندین گرێبەستی پێشكەش كراوە
یانەكانی عێراقی دەستیان بە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی یاریزانانی كوردی یانەكانی كوردستان كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بەم یاریزانانە شەڕی یانەكانی تری عێراقی بكەن لە خولی ئەتسێرەكانی عێراق. كۆسرەت بایز یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر ئەمساڵ لەگەڵ یانەی گەرمە توانی وەرزێكی پڕ كێبڕكێ بە رێ بكات و یانەی گەرمەش بگەینە خولی پیشەگەرانی عێراقی، لە ئێستادا چەندین داوای ئەو ئەستێرە كوردەی كردبوو، بەڵام دواجار كۆسرەت یانەی دیالەی هەڵبژارد، لەم بارەشەوە كۆسرەت بایز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی گەرمە گەیشتە خولی پیشەگەرانی عێراقی، هەوڵمدا لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم، بەڵام نەگەیشتنە رێكەوتن لەگەڵیان سوپاسیان دەكەم كە ئەو ماوە لەگەڵیان بووم، جگە لەوەش چەندین ئوڤەری یاری كردنم بۆ هات لەلایەن یانەكانی رومادی و چەند یانەیەك تر كە لە خولی نایابی عێراقی بوون، بەڵام من پێم باشبوو بگەرێمەوە خولی ئەستێرەكانی عێراقی هەریەك لە یانەكانی نەفتی میسان و دیالە گرێبەستم پێشكەش كرا، لە رێگەی یانەی دیالە دەمەوێ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، یانەی دیالە تازە سەركەوتووە و بتوانین یانەكە بە شێوازێكی باش لە خولەكە بمێنێتەوە و یەكێكە لە یانە جەماوەرییەكان ئەوەی لە توانام بێت لە خزمەت كردنی ئەو یانەیە درێغی ناكەم.

Top