تێكەڵەی دەستكردی ماڵەوە بۆ نەهێشتنی بۆنی خواردنە سووركراوەكان
August 15, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ئەو بۆنەی كە لە ئەنجامی سووركردنەوەی خواردن دروست دەبێت، بە چێشتخانە و ژوورەكانی دیكەی ماڵەوەدا بڵاو دەبێتەوە، بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی سوركردنەوە، چەند ڕێگەیەك بگرەبەر، لەوانە: سركەی سپی، سركەی سێو، بخوور، یان تەنانەت بەهارات و توێكڵی لیمۆ و پرتەقاڵ.
لە كاتی سووركردنەوەی گۆشت، مریشك، ماسی، پەتاتە، و...هتد لە ناو تاوەدا، پێویستە ئاو و سركەی سپی یان سركەی سێو لە ناو مەنجەڵێكدا بكوڵێندرێت و لە تەنیشت ئەو تاوەی كە خواردنی تێدا سوردەكەیتەوە ئەنجام دەدەیت، بەدرێژایی كاتی سووركردنەوەكە لەسەر ئاگرێكی كەم دابنرێت.
لە لایەكی دیكە دەتوانیت لەكاتی سووركردنەوەی خواردندا (یەك دوو دەنك مێخەك یان یەك دوو پارچە دارچینی، كەوچكێك یان كەمتر ڤانێلا) بخەیتە ناو ئاوی كوڵاوەوە، كە هەر بۆنێكی ناخۆش هەڵدەمژێت.
