تاوەری پیزای لار

تاوەری پیزای لار

تاوەری مەیلی پیزا تاوەرێكی زەنگیی كاتدراییە لە شاری پیزا لە ئیتاڵیا، لە ساڵی ١١٧٣ی زایینی لە كێڵگەی موعجیزە دەستیان كردووە بە دانانی بنكەكان و پاشان دیوارەكان و دوای ئەوەی بیناكە گەیشتە نهۆمی سێیەم، تێبینی كرا كە لارییەكی هەیە.  ئایا دەتوانیت تاوەرێكی ١٤٥٠٠ تۆنی بە خەیاڵتدا بهێنیت كە لەسەر بناغەیەكی قووڵی سێ مەتر و لەسەر خۆڵ و زەلكاو دروست كراوە و دواتر تێبینی بكەیت كە خوارە؟، بۆ ڕاستكردنەوەی ئەندازیارەكان باقی قاتەكانی دیوارەكانی دەرەوەیان بە جۆرێك دروست كرد كە بەرزیی زەوییەكە بە ئاراستەی مەیل زیاتر بوو لە بەرزییەكەی بە ئاراستەكەی دیكە، یۆ ڕاستكردنەوەی تاوەرەكە. بیناسازیی تاوەرەكە بۆ ماوەی ١٩٩ ساڵ بەردەوام بوو، وەستانی درێژخایەنی بیناسازییش یەكێك بوو لەو هۆكارانەی كە ڕێگەی دا خاكەكە چڕ بێتەوە، ئەمەش ڕێژەی مەیلەكەی كەم كردەوە و بەم شێوەیە تاوەرەكە بە تەواوی نەڕووخا. خاكی گڵین هۆكاری سەرەكی بوو بۆ مەیلی نەڕووخانی تاوەرەكە و خۆڕاگرییەكەی بەرامبەر بە چوار بوومەلەرزە. ئەندازیاران ناوەندی كێشی تاوەرەكەیان حیساب كرد و لە حیساباتەكانەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە تاوەرەكە بە تەواوی داڕماووە لەگەڵ گەیشتن بە لاری 5.44 پلە. 

 

Top