باڵندەی فلامینگۆی خۆڵەمێشی بۆ پەمەیی
August 14, 2024
رەنگا و ڕەنگ
فلامینگۆ بە ڕەنگی خۆڵەمێشی مات لە دایك دەبێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات پەڕەكانی ڕەنگێكی پەمەیی جیاواز وەردەگرن، ئەم گۆڕانكارییە بەهۆی خۆراكی ئەوانەوەیە. فلامینگۆ بە شێوەیەكی سەرەكی ڕۆبیان و قەوزەكان دەخوات، ئەم زیندەوەرانە دەوڵەمەندن بە كارۆتینۆید كە ڕەنگێكی پرتەقاڵیی سوورە، كاتێك فلامینگۆ ئەم زیندەوەرانە دەخۆن، ڕەنگە كارۆتینۆیدەكان لە جەستەیاندا كۆدەبنەوە، بەتایبەتی لە پەڕ و قاچ و دەنوكیاندا، هەتا فلامینگۆ زیاتر خواردنی دەوڵەمەند بە كارۆتینۆید بخوات ڕەنگی زیاتر پەمەیی دەبێت، بۆیە فلامینگۆی ساوا كە هێشتا بڕێكی زۆر خۆراكی دەوڵەمەند بە كارۆتینۆیدیان نەخواردووە، ڕەنگیان خۆڵەمێشییە.
