ملی درێژ هێمای جوانی و نەریتێكی سەیر
August 12, 2024
رەنگا و ڕەنگ
یەكێكە لە نامۆترین دابونەریتی پێوەری جوانی بۆ ژنانی هۆزی كایان كە دەكەونە سنووری بۆرما و تایلەند، ژمارەی دانیشتووانەكەی ٢٠٠ هەزار كەسە، گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە سەردانی دەكەن بۆ بینینی ملی ژنانی ئەو هۆزە، كە لە ملی زەڕافە دەچێت. پرۆسەی درێژكردنی ملی ئەم ژنانە كاتێك دەست پێدەكات كە كچەكانیان تەمەنیان دەبیتە پێنج ساڵی تاكو دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ملێكی درێژیان دەبێت وەك زەڕافە بە زیادكردنی ئەڵقەی كانزایی، بە تێپەڕبوونی كات ئەڵقەی نوێی بۆ زیاد دەكرێت، بە جۆرێك كە ملی ئەم كچانە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە نزیكەی ٤٠سم، بەڵام ئەم درێژبوونە دەبێتە هۆی لاوازبوون و لەوانەیە لەكاتی سوڕاندنی لەناكاودا ملیان بشكێت.
