شێواز و كەرەستەی تایبەت بۆ پاككردنەوەی تەلەفزیۆنی شاشە تەخت

شێواز و كەرەستەی تایبەت بۆ پاككردنەوەی تەلەفزیۆنی شاشە تەخت

هەندێك ڕێگەی تایبەت هەیە بۆ پاككردنەوەی تەلەفزیۆنی شاشە تەخت، كە وادەكات ئاسانتر تۆز و خۆڵ و پیسیی پاك بكرێتەوە، وەك:

• ئاوی دڵۆپێندراو: بە تەواوی پاكە و هیچ كانزایەكی تێدا نییە، بۆیە یارمەتیدەرە بۆ پاككردنەوەی شاشە، بەبێ ئەوەی هیچ هێڵێك دروست بكات. پارچە قوماشێكی لۆكە یان خاولی تەڕ بكە (نەك ڕاستەوخۆ شاشەكە)، بۆ ئەوەی دزە نەكات بۆ شوێنی چاوەڕوان نەكراو، كە لەوانەیە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئامێرەكە.

• ئەلكهولی پزیشكی: بڕێكی یەكسان لە كهولی پزیشكی و ئاوی دڵۆپێندراو تێكەڵ بكە، قوماشێكی مایكرۆفایبەر بە گیراوەكە تەڕ بكە، بۆ ئەوەی شاشەكە بسڕیتەوە. ئەو تێكەڵەیەی باس كراوە هیچ هێڵێك بەجێ ناهێڵێت، چونكە كهولی پزیشكی بە خێرایی دەبێت بەهەڵم.

• قوماشی تایبەت: بۆ پاككردنەوەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان هەندێ قوماش سەلامەتە بۆ زۆربەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە ماڵەوە، لەوانەش تەلەفزیۆنی شاشە تەخت، دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت كە زۆر بە توندی فشار نەخەیتە سەر شاشەكە لە كاتی بەكارهێنانی هەر قوماشێكدا، ئەگینا شاشەكە تێك دەچێت.

 

Top