داری هەمیشە سەوز و بنێشتگر

داری هەمیشە سەوز و بنێشتگر

پاركیا پێندۆلا- Parkia pendula، دارێكی هەمیشە سەوزە، نیشتیمانی سەرەكیی ئەمریكای باشوورە. لە ماوەی گوڵگرتندا هەندێك لقی باریك لە دارەكە گەشە دەكات كە درێژییەكەیان دەگاتە یەك مەتر، لە كۆتاییەكەیاندا ١٥٠-٢٠٠ پێكهاتەی گۆشەییان لێ دەر دەچێت، هەریەكێك لەم پێكهاتە گۆشەییانە بەنیزیكەی تا ١٣٠٠ گوڵی بچووك دادەپۆشرێن، هەموویان لە یەك كاتدا و لە یەك شەودا گوڵ دەدەن، سەرەتا سووری گەشاوە دەردەكەون، لە كاتی خەوتندا زەرد و سوور دەبن و لە كۆتایی شەودا ڕەنگێكی وەنەوشەیی و سوور وەردەگرن. هەندێك لە گوڵەكان دەتوانن بڕێكی زۆر بەرز لە ڕەحیق بەرهەم بهێنن، كە تا ٢٠٪ فرۆكتۆزی تێدایە. ناوكی تۆوەكان بەهۆی زۆریی ڕێژەی شەكرەوە زۆر لینج دەبن. بنێشتێكی ڕەنگی عەنبەری دروست دەكەن كە تۆوەكانی پێیەوە دەلكێت، كە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكییەكان و شیرینە.

 

Top