مێشوولە
مێشوولە 100چاوی هەیە، 48ددانی هەیە و سێ دڵی هەیە، شەش تیخی هەیە لە لمۆزیدا، ئەمانەش هەریەكە و ئیشی خۆی هەیە، مێشوڵە دوو باڵی و هەر باڵێكیان ڕەنگاوڕەنگە، ئامێری تیشكی ژێر سووری هەیە و پێستی مرۆڤەكان لە دوورەوە بەڕەنگی وەنەوشەیی تۆخ دەبینێت، ئامانجەكەی جوان دیاری دەكات. لمۆزی مێشوڵە خۆی موعجیزەیەكە، لمۆزی شەش تیخ (شەفرە)ی تیژی پێوەیە، چوار شەفرەی بۆ بڕینی پێست و دەمار بەكار دەهێنێت و دوانیشیان بۆ مژینی خوێنە، مێشولە لەجەستەی خۆیدا ئامێری پشكنینی خوێنی هەیە كە جۆری خوێنەكان لێك جیا دەكاتەوە.
هۆكاری ئەویشی كە تۆ هەست بە پێوەدانی ناكەی تا دەفڕێت، ئەوەیە كە مێشولە ئامێری بەنجی كاتیی هەیە كە پێی دەڵێن (Local anesthesia) لە كۆتییدا مێشولە ئامێری گواستنەوەی خوێنی هەیە و لە دووری 60 مەترەوە بۆنی ئارەقەی مرۆڤەوە دەكات، بەم دواییانە ئاشكرا بووە كە مێرویەكی دیكە لەسەر پشتی مێشولەدا دەژیت، ئەویش تەنیا بە وردبینی پێشكەوتوو دەبینرێت.
