كوڕانی كەلار و كچانی سیروانی نوێ پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدان بوون
كوڕانی كەلار و كچانی سیروانی نوێ پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدان بوون
لە ژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكە لە پارێزگا و قەزا و ناحیەكانی كوردستان، لە هەولێری پایتەختی كوردستان و بە بەشداری 13 یانەی كوڕان و 7 یانەی كچانی یانەكانی كوردستان پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەرێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەكە كوڕ و كچە یاریزانانی شارەكانی كوردستان كێبڕكێیان لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە دەكرد، سەر ئەنجامیش كوڕانی یانەی كەلار و كچانی سیروانی نوێ شاری سلێمانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیەتیەكەیان بەدەستهێنا.
لە ئاستی كچان
1-سیروانی نوێ 142خاڵ
2-كەلار 115خاڵ
3-خانەقین 90خاڵ
لە ئاستی كوڕان
1-یانەی كەلار 125خاڵ
2-یانەی شێروانە 105خاڵ
3-یانەی هەولێر89خاڵ
لە كۆتایشدا خەڵات پلەكانی سەركەوتوو بە سەر یاریزانان و تیپە براوەكان دابەشكرا.
