یەك عارەبانە وردە
July 23, 2024
رەنگا و ڕەنگ
دەربڕینی توڕەیی و بێزاری، هەندێ جار دەبێتە مایەی حاڵەتێكی پێكەنین و سەیر، نیك ستافۆرد هاووڵاتییەكی ئەمریكییە لە ویلایەتی ڤێرجینیا، وەك نارەزایەتییەك بەرانبەر بڕی ئەو باجەی كە لەسەریان داناوە، هاتووە بە دراوی وردەی (1،2،10)پێنسی بە 5 عەرەبانەی گواستنەوە هێناوە، تا بیدات بە فەرمانگەی باج، هەروەها هەر سێ جۆرە دراوەكەی تێكەڵ كردووە، تا لە ڕێی كێشانەوا زوو نەژمێردرێت، تەنیا ژماردنەكەی 10 كاتژمێری خایاندووە.
