یاسا :ژمارە و پیتی سەر تابلۆی ئوتۆمبێل

یاسا :ژمارە و پیتی سەر تابلۆی ئوتۆمبێل

ئایا بەكارهێنانی پیت و ژمارەی ئینگلیزی لە تابلۆی ئۆتۆمبێلدا پاڵپشتی یاسایی هەیە، بەگوێرەی دەستووری عێڕاق هەردوو زمانی عەڕەبی و كوردی زمانی فەرمین لە تەواوی عێراقدا، هەروەك لە مادە (٤) بڕگەی یەكەمـدا هاتووە (زمانی عەرەبی و كوردی دوو زمانی فەرمین بۆ عێراق)، هەروەها لە بڕگەی دووەمی هەمان ماددەدا هاتووە، مەودای دەستەواژەی زمانی فەرمی و چۆنیەتی جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم مادەیە، بە یاسایەك دیاری دەكرێت كە ئەمانە لە خۆی دەگرێت: لە خاڵی (ج)ــدا هاتووە (دداننان بە بەڵگەنامە فەرمییەكان و نامەنووسی بە هەردوو زمان و دەركردنی بەڵگەنامەی فەرمی بە هەردووكیان). بێگومان تابلۆی ئۆتۆمبێلیش دەچێتە چوارچێوەی بەڵگەنامە فەرمییەكان (الوثائق الرسمیة)، عێراق بەشداری كردووە لە ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە هاتووچۆ و یاساشی بۆ دەركردووە بە ژمارە (٣٠)ی ساڵی (٢٠١٥) لەژێر ناوی (یاسای بەشداریكردنی دەوڵەتی عێڕاق بۆ ڕێككەوتننامەی نێو دەوڵەتی بۆ هاتووچۆ لەسەر ڕێگە گشتییەكان بۆ ساڵی (١٩٦٨) و ڕێككەوتنی ئەوروپیی تەواوكەر بۆ ساڵی ٢٠٠٦.

 

Top