ململانێی نێوان نەتەوەکان لە سۆماڵ 55 کوژراوی لێکەوتەوە
لەئەنجامی ململانێی نێوان ٢ نەتەوە لە ناوچەی گالمودۆگی سۆماڵ، ٥٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
محەممەد ئەحمەد، یەکێک لە ئەفسەرانی پۆلیسی گالمودۆگ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: کە ئەم ململانێیە لە نێوان عەشیرەتی دێر و ماریهان ڕوویداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەس برینداربوون.
هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵ ڕێوشوێنی زیاتریان گرتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
