مۆسکۆ: بەهۆی گەمارۆدانی غازی ڕووسیا، ئەوروپا بڕی ٧٠٠ ملیار یۆرۆی لەدەستداوە

مۆسکۆ: بەهۆی گەمارۆدانی غازی ڕووسیا، ئەوروپا بڕی ٧٠٠ ملیار یۆرۆی لەدەستداوە

 

سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا زیانی سەدان ملیار یۆرۆی بە وڵاتانی ئەورووپایی ڕاگەیاند بەهۆی گەمارۆی غازی ئەم وڵاتە.

کەناڵی هەواڵی "RT عەرەبی"ی ڕووسی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە ماڵپەڕی خۆیدا نووسیویەتی، کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ (RDIF)ی ئەم وڵاتە، ئەو زیانانەی بە وڵاتانی ئەوروپی کەوتووە بەهۆی ئەو هەوڵانەی کە هەیانە 700 ملیار یۆرۆیان بۆ وڵاتەکەیان خەمڵاندووە بۆ ئەوەی هاوردەکردنی غاز ڕابگرێت.

سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ کە سندوقی سامانی نیشتمانی ڕووسیایە، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئێمە زیانەکانی ئەوروپامان خەمڵاند بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە غازی ڕووسیا، و ئەم کاریگەرییە دەگاتە ٧٠٠ ملیار یۆرۆ (زەرەر کە... تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە یەک ترلیۆن یۆرۆ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی"ی ڕووسیا، دیمیتریڤ ئەم قسانەی لە میانی "کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سنت پترسبۆرگ" لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کردووە، کە دوێنێ (چوارشەممە) دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی (شەممە) بەردەوام دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top