بۆنی ماسی (بۆن سارد)

بۆنی ماسی (بۆن سارد)

ئەم بۆنە بەهۆی بوونی ماددەیەك لە ماسوولكەكانی ماسیدا دروست دەبێت، كە بە trimethyl_amine_oxide ناسراوە، لە كاتێكدا ماوەیەك دوای ئەوەی ماسییەكە ئاوەكە بەجێ دەهێڵێت، ئەنزیمە بەكتریاكان دەست دەكەن بە شیبوونەوەی ئەم مادەیە (Trimethylamine oxide) بۆ دوو ماددە: Trimethyl_amine و Dimethyl_amine، كە دوو مادەی بەرپرسن لەم بۆنە جیاوازە (هەناسەدانەوە)ی ماسییەكە، بەڵام Trimethylamine زیاتر، ڕەنگە زۆر كەس بزانن كە بۆنەكە بە لیمۆ یان سركە لا دەبرێت، بەڵام كەم كەس دەزانێت بۆچی و چۆن ئەمە ڕوو دەدات، هۆكارەكەی ئەوەیە كە ئەم ماددە بۆن دروستكەرانە كە لە ئەنجامی شیبوونەوەدا دروست دەبن، پێكهاتەی ئەمینین، هەروەها ئەمینەكان مادەی ئەلكالینن، لە كاتێكدا لیمۆ یان سركە ترشن و بەم شێوەیە زیادكردنی هەریەكەیان بۆ ئەوانی دیكە كاردەكات بۆ لابردنی بۆنەكە.

 

Top