ئایا بەهۆی بۆنەكەتەوە تووشی كاردانەوەی هەستەوەریی پێست دەبیت ؟
ئەگەر ڕۆژانە چەند جارێك حەزت لە ڕشاندنی بۆنە و، بەڵام هەستیاریی پێست ڕێگریت لێ دەكات لە بەكارهێنانی بۆن، بە هیچ شێوەیەك نیگەران مەبە، چونكە زۆرێك لە براندەكانی بۆن كۆمەڵێك بۆنیان دروست كردووە بە تایبەت بۆ ئەوانەی پێستیان هەستیارە.
بۆنی فلۆرا گۆشتخۆر.. لە هێنری ڕۆزەوە (Henry Rose)
ئەم بۆنە تێكەڵەیەكی تازەگەری و ئاڵۆزە لە ماركەی هێنری ڕۆزەوە، كە تایبەتمەندە بە بۆنە سەرنجڕاكێشەكانی، كە بریتین لە: یاسمین، تیوبرۆز، و گوڵی پرتەقاڵ، هەروەها یەكێكە لەو بۆنە یەك ڕەگەزانەی كە دەتوانرێت لە هەموو كاتێكدا بەكاربهێنرێت.
نەك بۆنی منداڵانە Not Your Baby لە فلورەوە Phlur
بۆنێكی ڕۆژهەڵاتییە بۆ پیاوان و ئافرەتان، بەتایبەتی ئافرەتان و ئەوانەی پێستیان هەستیارە، بۆنەكەی زۆر جیاوازە، بۆنێكی نەرمە و لە هەمان كاتدا درێژخایەنە، پێكهاتە سەرەكییەكانی بریتین لە: هێل، بێرگامۆت، بەنەوشە، ڤانێلا.
