چۆنیەتی دروستكردنی پرۆتینی سرووشتیی قژ لە ماڵەوە

چۆنیەتی دروستكردنی پرۆتینی سرووشتیی قژ لە ماڵەوە

پرۆتینی سرووشتی بۆ قژت ڕێگەیەكی زۆر باشە بۆ خۆراكدان و بەهێزكردنی قژ

پێكهاتەكانی:

• یەك هێلكە.

•  چارەكە كوپێك ماست.

• یەك كەوچك هەنگوین.

• یەك كەوچك زەیتی گوێز هیندی.

لە ناو قاپێكدا هێلكەكە بە باشی بشڵەقێنە و ماست و هەنگوین و زەیتی گوێز هیندییەكەی تێبكە، بەردەوامبە لە تێكەڵكردنی تا تێكەڵەیەكی نەرم و یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت.

شێوازی بەكارهێنان:

• پێش دانانی ماسكەكە قژت كەمێك تەڕ بكە.

 پاشان قژت بۆ سێ بەشی یەكسان دابەش بكە.

• تێكەڵەكە لە ڕەگەوە تا كۆتاییەكانی بدە لە قژت، دڵنیابە لە دابەشكردنی بە یەكسانی.

• بە نەرمی پێستی سەرت بۆ ماوەی چەند خولەكێك مەساج بكە، بۆ ئەوەی سووڕی خوێن هان بدات.

• قژت بە كڵاوێكی پلاستیكی یان خاولییەكی گەرم دابپۆشە، هەروەها ماسكەكە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك تا كاتژمێرێك بەجێ بهێڵە، تا ماددە خۆراكییەكان بچێتە ناو تاڵەكانی قژەوە.

• قژت بە شامپۆ و ئاوی شلەتێن بشۆ، دەتوانیت كۆندیشنەر بەكار بهێنیت.

بۆ باشترین ئەنجام هەفتەی جارێك یان بەپێی پێویست ماسكی پڕۆتینی قژ بەكار بهێنە.

 

ئا: شيلان عەلی

Top