بە بەكارهێنانی كەرەستەی سرووشتی چاودێریی پێستت بكە
• پاككەرەوەی سرووشتیی پێست بە ماست و خەیار و نەعنای سەوز
تێكەڵەیەكە كە یارمەتیی لابردنی هەموو پیسییەكانی سەر پێست دەدات، بۆ ئەم مەبەستە نیوەی خەیارێكی توێكڵكراو ورد بكە و كەوچكێك ماست و پێنج گەڵای نەعنای تازەی تێبكە، بەردەوامبە لە وردكردنی پێكهاتەكان تاوەكو یەكسان دەبن، پاشان تێكەڵەكە بدە لە دەموچاوت و بە سەری پەنجەكانت بە نەرمی مەساجی پێ بكە،دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
• تێكەڵەی زەیتی زەیتون و شەكر و هەنگوین
بە تێكەڵكردنی كەوچكێك زەیتی زەیتون لەگەڵ كەوچكێك هەنگوینی سرووشتی و دوو كەوچك شەكری ورد، پاشان پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە و بە نەرمی بیدە لە پێستی دەموچاوت، بە سەری پەنجەكانت بە نەرمی مەساجی پێ بكە و بۆ ماوەی دە خولەك لەسەر دەموچاوت بەجێی بهێڵە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
ئەم تێكەڵەیە ڕێگەیەكی سەلامەتە بۆ هەموو جۆرە پێستێك و بۆ لابردنی خانە مردووەكانی پێست، بەبێ ئەوەی هیچ زیان و سووربوونەوەیەكی لێ بكەوێتەوە.
ئامادەکردنی: شیلان علی
